"کوردیکا" لەلایەن نووسەرێکی کورد لە شاری ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٦/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٧ - ١٣:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

\ئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان فەرهەنگێکی کوردی بە ناوی "کوردیکا" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی چاپ و بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێنسکۆپیدیای "کوردیکا" لەلایەن نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد بەناوی "عەباس جەلیلیان" ناسراو بە "ئاکۆ" چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئاکۆ جەلیلیان
ئەو ئینسکۆپیدیایە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی لە دوو بەرگی "ئەلف و ب" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

فەرهەنگی کوردیکا، تەواوی زاراوەکانی کەلهووڕی، کرمانجی، سۆرانی، لەکی، لوڕی، شەبەکی، لە خۆ گرتووە.

ئاکۆ جەلیلیان ماوەی چەند ساڵێکە بە شێوەی مەیدانی کاری لە سەر ئەو ئێنسکۆپیدایە کردووە و بە یەکێک لە فەرهەنگە دەوڵەمەندەکان لە بواری وشە بە ئەژمار دێت.

عەباس جەلیلیان لە دایکبووی ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە شاری شائابادی پارێزگای کرماشانە و یەکێک لە نووسەرەکانی ئەو ناوچەیە کە هەوڵێکی زۆری داوە لە بواری بووژاندنەوەی زمان و فەرهەنگی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان چالاکی دەکات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران