پشتیوانی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی مەریوان لە "ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین

١٣٩٦/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پشتیوانی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی مەریوان لە \ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان بە مەبەستی پشتیوانی لە ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

ئەنجومەنە خەڵکییەکان لە شاری مەریوان، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی هەمە لایەنەی خۆیان لە ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین" ڕاگەیاند.

لەو بەیاننامەیەکدا هاتووە: شوڕای هەماهەنگی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان، ڕوووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی فەرهەنگی ڤەژین دەستدرێژی و هێرشی ناجەوامێرانەیه بە نووسینەگەی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە، دەستدرێژیە بە مافی سەرەتایی هەموو ئەنجومەنەکان و بە توندی مەحکوومی دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هەروەک ئاگادارن ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین ئاگری تێبەردرا و هێندێک خەساری بەرکەوتووە و ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری "ناوەندەی ڤەژین" بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەو ئاکامە گەیشتوون کە ئەو کارە بە دەستی ڕەشی سپای پاسدران، دژ بە هونەر و وێژە زانست و شارستانییەت کراوە.

لە بەشێکی دیکە ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، بەو هۆکارانەیە کە شوڕای هاوئاهەنگی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان، ڕوووداوی ئاگرکەوتنەوەی لە ناوەندەی فەرهەنگی ڤەژین دەستدرێژی و هێرشی ناجەوامێرانەیه بە نووسینەگەی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە دەزانین و بە توندی مەحکوم دەکەین .

هەروەها هەموو ئەنجومەنەکانی ئەندامی شوڕا پشتیوانی تەواوی خۆمان لە ناوەندی ڤەژین "ڕادەگەیەنن و تاوانبار و بەڕێوەبەرانی ئەو کارە بە دژی فەرهەنگ دەزانین کە هەوڵێکی ئاوا ترسنۆکانە نەک هەنگاوی هاووڵاتییانی دڵسۆز، ئاگا و خۆبەخش کەم ناکاتەوە، بەڵکوو هەنگاوەکان لە ڕاستای یەکپارچەیی و هوشیارتر لە جاران، چالاکیی مەدەنی خۆمان بەرە پێش دەبەین.

له بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیدا هاتووە بۆ پاراستنی ماف و ئەمنییەتی شوێن و چالاکی ئەنجومەنە خەڵکییەکان، کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پاراستنی ئەمنیەت و پارستنی ئەو ناوەندانە و بەدواچوونی حقووقی و ناساندنی تاوانباران لە ئەستۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانە، کەم کاری لەو بوارەدا بە تاوانێکی نەبەخشێندراوە بە ئەژمار دێت.

لە کۆتایی ئە بەیاننامەیەدا، داوا لە خەڵکی هوشیار و ئاگا و فەرهەنگ دۆستی شاری مەریوان دەکەین، هەروەک ڕابردوو ناوەندە مەدەنییەکانی شاری مەریوان کە خۆبەخشانە لە پارستنی ژینگە، فەرهەنگ، زمان، ڕێوەڕسم، هونەر و وێژەی کوردستان پشتیوانیان کردووە، پشتیوانی خۆیان لە ڕاستای شارسانییەت و فەرهەنگی ئەم سەرزەوییە بکەن، هەتا جارێکی دیکە دەستی ڕەش نەتوانێ زەربەیان لێ بدات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا