گوشار بۆ سەر زیندانییانی سیاسی لە زیندانیی ورمێ زیادی کردووە

١٣٩٦/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٧ - ١٨:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گوشار بۆ سەر زیندانییانی سیاسی لە زیندانیی ورمێ زیادی کردووەئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانیی ناوەندیی "دەریا" شاری ورمێ گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر زیندانییانی سیاسی و داوای ژمارە تەلەفوونی بنەماڵەکەنیان لێ کردووە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ، بەرپرسانی زیندانیی ناوەندیی شاری وڕمێ، داوایان لە زیندانییانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەو شارە کردووە کە ژمارەیە تەلەفوونی بنەماڵەکەیان بە بەرپرسانی ئەو زیندانە بدەن.

بەوتەی سەرچاەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی زیندانیی ورمێ بە زیندانییە سیاسیەکانیان ڕاگەیاندووە، لە ئەگەر نەدانی ژمارەی تەلەفوونی بنەماڵەکەیان ناتوانن لە گەڵ بنەماڵەکەیان پەیوندیی بگرن.

ئەو سەرچاەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژ، زیندانییانی سیاسی هیچ جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفوونیان لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەگرتووە و بەرپرسانی زیندانیی ناوەندیی دەریا ئیزنی پەیوەندیی گرتنی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەداوە.

سەرچاوەی ئاگادار لە زیندانیی ورمێ، گوشارە بەردەومەکانی بەرپرسانی زیندانیی ناوەندیی شاری ورمێ بۆ سەر زیندانییانی سیاسی کورد بۆ ئاژانسی کوردپای پشتراست کردەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا