تەقینەوەی مین لە شاری مەریوان قوربانی لێ کەوتەوە

١٣٩٦/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٧ - ١١:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی مین لە شاری مەریوان قوربانی لێ کەوتەوەئاژانسی کوردپا: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی گەشت و گەڕان لە شاخەکانی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٨ گەلاوێژ هاووڵاتیەکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بە سەختی بریندار بوو.

لوقمان حەکیمی
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "لوقمان حەکیمی" تەمەن ٤٦ ساڵ ڕاگەیاند.

هەواڵنێری کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ هاوڕێکانی لە کاتی گەشت کردن لە کاتی کۆکردنەوەی دار بۆ ئاگرکردنەوە لە شاخەکانی "کانی خەیاران"بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

لە دڕێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، تەقینەوەی ئەو مینە بوو بە هۆی برینداربوونی چاو و دەستی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها دەستی چەپی و سێ قامکی دەستی ڕاستی ئەو هاووڵاتییە کوردە.

لوقمان حەکیمی هەنوکە لە نەخۆشخانەی "فەجری" شاری مەریوان لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە و پزیشکەکان ئەو نەخۆشخانەیە باسیان لە نالەبار بوونی باری تەندروستی ئەو هاووڵاتییەی کوردە کردووە.

پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، ئیلام و خووزستان بە پانتایی نزیکەی چوار میلیۆن و ٢٠٠ هێکتار، لانیکەم ١٦ میلیۆن مین لەو زەوییانەدا بوونیان هەیە.

ئێران هەتا ئێستا ئامادە نەبووە "پەیمانی ئۆتاوا" واژۆ بکات. پەیمانی ئۆتاوا دەوڵەتەکان ئەرکدار دەکات پاش تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە شەڕ، زەوی و ناوچە شەڕلێدراوەکان لە مین و کەرەسە جەنگییەکان خاوێن بکەنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا