٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە ئاگر دا سووتان

١٣٩٦/٠٥/٢٠ - ١١-٠٨-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە ئاگر دا سووتانئاژانسی کوردپا: ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی بووە هۆی سووتانی ٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ، ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی "دۆی زردی" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی نزیکەی ٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی سووتان.

بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو ئاگر کەوتنەوەیە لەلایەن خەڵکانێک لە کاتی ڕاوەماسی کە هەوڵی ئاگرکردنەوەیان دابوو، هاتۆتە ئاراوە کە لە ئەنجامدا بەشێک لە دارستانەکانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی سووتان.

زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری مرۆیی ڕوو دەدات.

ئەو ئاگرکەوتنەوە پاش چەند کاتژمێر، بە هەوڵی خەڵکی ئەو ناوچەیە و ژینگەدۆستان کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ، بە هۆی مانۆڕێکی سەربازی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، نزیکەی ٤٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی شاخی شاهۆ سووتان و بوونە خۆڵەمێش.

شاری سەلاسی باوەجانی بە حەشیمەتی ٣٨هەزار کەسی لە ١٣٦ کیلۆمێتری ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە