کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی بریندار کرا

١٣٩٦/٠٥/١٦ - ٠٧-٠٨-٢٠١٧ - ١٨:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی بریندار کرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووریی شاری ماکۆ سەر بە پاریزگای ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی لە شاری ماکۆ بە سەختی پێکرا و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە "وەحید بروکانلوو" خەڵکی ماکۆ ڕاگەیەندراوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە لای پشتیەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ کراوە.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ ڕوویداوە و تەقە کردن لەو کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هەنگی سنووریەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو بووە.

هەر لەو پەیوەندیەیدا، سەر لە بەیانی ١٣ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی"فەرهاد زەردی" گیانی لە دەست دا.

هێزە ئینتزامییەکان جێگر لە پایگای "سێڵوێ" شاری پیرانشار لە سێ ڕێیانی "پیرکانیان" تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت