بە تۆپباران کردنی سپای پاسداران، لەوەڕگەکانی شاخی شاهۆ لە ناو ئاگردا سووتان

١٣٩٦/٠٥/١٦ - ٠٧-٠٨-٢٠١٧ - ١٨:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بە تۆپباران کردنی سپای پاسداران، لەوەڕگەکانی شاخی شاهۆ لە ناو ئاگردا سووتانئاژانسی کوردپا: بەشێکی زۆر لە لەوەڕگەکانی شاخی شاهۆ بە هۆی تۆپباران کردنی سپای پاسدارانەوە لە ئاگر دا سووتان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، سپای پاسدران لەوەڕگەکانی شاخی شاهۆی کردە ئامانجی تۆپبارانو بەشێکی زۆر لە پووش و پاوەنی شاخی شاهۆ لە ئاگردا سووتان.

هەواڵنێری کوردپا ڕاگەیاند: بە هۆی تۆپباران کردنی شاخی شاهۆ لەلایەن سپای پاسدرانەوەلەوەڕگە و هەوارەکانی شاهۆ وەک"پەچە ڕەش"، "هەواری شێخ عەزیزی" لە ئاگردا سووتان.

هەواڵنیری کوردپا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕاگەیاند: سپای پاسدران بەبیانووی بوونی هێزی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەوڵی تۆپباران کردنی شاخی شاهۆی داوە.

تۆپباران کردنی شاخی شاهۆ لە کاتژمێری ٩ بەیانی دەستی پێکردووە و هەتا ١٢ نیوەڕۆ درێژەی هەبووە.

ئەنجومەنەکانی"ژیوای" پاوە و "ژینگەدۆستان"ی کامیاران لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە چالاکان و ژینگەدۆستان کردووە، کە لە کۆنتڕۆڵ و کوژراندنەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوەدا یارمەتیان بدەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ پووشپەڕ، سپای پاسدران شاخەکانی کۆساڵان لە ناوچەی سەوڵاوایان تۆپباران کرد؛ بەشێک لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سووتان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا