تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی برینداربوونی شۆفیری ماشێنێکی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٥/١١ - ٠٢-٠٨-٢٠١٧ - ١٧:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی برینداربوونی شۆفیری ماشێنێکی بەدواوە بووئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ماشێنی هاووڵاتییەکی کورد لە نزیک یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بوو بە هۆی وەرگەڕانی ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بریندار بوونی شوفیرەکەی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی "دواپ"ـی شاری سەقز ماشینی هاووڵاتییەکی کوردەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز شوناسی ئەو هاووڵاتییە بریندارەی "حەبیب مووحێبی" خەڵکی شاری مەریوان ڕاگەیاند.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئینتزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، ماشینی ئەو هاووڵاتییە مەریوانیەیان داوتە بەر دەستڕی گولـلە و بوو بە هۆی وەرگەرانی وانێتەکە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، حەبیب مووحێبی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز کراوە.

دەوترێ، لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تەواوەتی وانێتەکە سووتاوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەیان هاووڵاتیی مەدەنیی کورد لە جاددە و ڕێگەوبانەکان بە دەستی هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و هیچ‌ کام لە بکوژەکان لە دادگادا سزا نەدراون یان تەنانەت بەدواداچوونی یاساییشی بۆ نەکراوە.

پارێزەرێکی کورد لەبارەی چۆنیەتی بەکار هێنانی یاسای چەک ڕایگەیاند: یاسای بەکارهێنانی چەک بۆ سەردەمی ئەحمەد شای قاجار دەگەرێتەوە، بەڵام ٢١ ساڵ پێش ئێستا بۆ "چۆنەیتیی بەکارهێنانی چەک" گۆڕدرا، کە بەو پێیە دەبێ ئەو کەسە بە دەنگ ئاگادار بکرێتەوە پاشان تەقەی هەوایی و لە ئەنجامدا دەبێ لە پشتوێن بەرەو خوار تەقەی لێ بکرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ