مادر تێرزای کوردستان ڕێزی لێگیرا

١٣٩٦/٠٥/١١ - ٠٢-٠٨-٢٠١٧ - ١٢:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مادر تێرزای کوردستان ڕێزی لێگیرائاژانسی کوردپا: ژنە مامۆستایەکی کورد، خەڵکی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە، لە لایەن کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی شاری جوانڕۆوە ڕێزی لێگیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە ئەندامانی کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی شاری جوانڕۆ، لە سەردانێکدا بۆ شاری بیجاڕ، ڕێزیان لە "سووڕەیا موتەهرنیا" ژنە مامۆستایەکی کوردی خەڵکی ئەو شارە گرت.

ئەندامانی کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی شاری جوانڕۆ پێکهاتوو لە جەلیل بەهرامی نیا، دوکتور یەعقوبی، دوکتور جوانڕۆیی، دوکتور دەروێشی، مەنسوور موعینی، ئیسماعیل مورادی، ئەدیبە مورادی و حومەیرا ئەحمدیە.

لەو سەردان و چاوپێکەوتنەدا، ئەندامانی کەمپەینی مێهرابانییە چووکەکانی جوانڕۆ، ڕێزیان لە هەوڵ و ماندووبوونی چەند دەیەی سووڕەیا موتەهرنیا ژنە مامۆستایەکی کورد گرت و هەوڵەکانی ناوبراویان بەرز نەرخاند.

هەروەها لەو دیدارەدا، تەندیسی مێهربانی بە نیشانەی ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی ئەو ژنە مامۆستا کورده لە لایەن کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی جوانڕۆ پێشکەش بەو مامۆستا کوردە کرا.

سووڕەیا موتەهرنیا، کە بە "مادر تێرزای کوردستان" ناسراوە، بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ منداڵانی ناوچە بێبەشەکانی شاری بیجاڕ تەرخان کردووە.

ئەو ژنە مامۆستا کوردە، لە تەمەنی ژیانی مامۆستایەکی خۆیدا هەتا ئێستا تێچووی دەوا و دەرمانی ٩٠ منداڵی بنەماڵەی کەم داهاتەکانی شاری بێجار، دابین کردنی پارە خوێندنی ٢٢٠ قوتابی کەم داهات و هەروەها ٤٢ حاڵەتی نەشتەگەری قوتابیان کەم داهاتی لە ئەستۆ گرتووە.

سووڕەیا موتەهرنیا، ساڵی ٩٤ی هەتاوی وەکوو مامۆستای نموونە ناسێندرا.
سووڕەیا موتەهرنیا لە دایکبووی شاری بیجاڕ و بەڕێوەبەر و مامۆستا قوتابخانەی شاری بیجاڕ کارناسیی باڵای مودیریەت و بەرنامەدارێژیی لە زانکۆ تەواو کردووە و هەتا ئێستا زیاتر لە ١٢ کتێبی چاپ کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ