ژنە چالاکێکی کورد بەدانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

١٣٩٦/٠٥/٠٩ - ٣١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنە چالاکێکی کورد بەدانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرائاژانسی کوردپا: ژنە چالاکی کورد خەڵکی شاری سەقز، پاش ٥ ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئەو شارە بەدانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فاتمە(فەرزانە) ئەڵماسی، ژنە چالاکی کورد خەڵکی شاری سەقز، پاش پێنج ڕۆژ بە دانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو ژنە چالاکە کورد لە سەرەتای مانگی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنیەتییەکان پاش دەستبەسەر کردنی فاتمە ئەڵماسی و دوای پشکنینی ماڵەکەی هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی هێندێک لە کەرەستەی شەخسی ناوبراویان داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو ژنە چالاکە کوردە بە هۆی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی کوردپا ئەوەشی خستەڕوو،ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ دووبارە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

فاتمە ئەلماسی، فەرمانبەری فەرهەنگی خانەنشین کراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقزە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان بانگهێشت و خراوەتە ژێر گوشارەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە