چار‌ه‌نووسی کوڵبه‌رێکی بێسەروشوێن ‌هێشتا نادیاره

١٣٩٦/٠٥/٠٨ - ٣٠-٠٧-٢٠١٧ - ١٣:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چار‌ه‌نووسی کوڵبه‌رێکی بێسەروشوێن ‌هێشتا نادیارهئاژانسی کوردپا: دوو مانگه چاره‌نووسی کوڵبه‌رێکی سه‌رده‌شتی که به شێوه‌ی گوماناوی بێسەروشوێن بووه، نادیاره.

به پێی هه‌واڵی گه‌‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵدەری کوردپا، له چاره‌نووسی "ئه‌بوبه‌کر مەولانیا" کوڕی عه‌لی که دوو مانگ به‌ر له ئێستا بێسه‌روشوێن بووه هیچ هه‌واڵێک له به‌ر ده‌ستدا نییه.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کوڵبه‌ره کورده له دو مانگ پێشەوە تاکوو ئێستا ئاگاداری چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه‌یان نین.

ئه‌بوبه‌کر مەولانیا له رێکه‌وتی ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ له شاری سه‌رده‌شت بێسه‌روشوێن بووه.

به‌شێک له سه‌رچاوه هه‌واڵدەرییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و کوڵبه‌ره کورده به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کرابێت.
بنه‌ماڵه‌ی مەولانیا بۆ ئاگادار بوون له چاره‌نووسی منداڵه‌که‌یان سه‌ردانی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌کانیان کردووه، به‌ڵام دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تیه‌کانیش وتوویانه له چاره‌نووسی ئاگادار نین.

ئه‌و کوڵبه‌ره ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه و خێزانداره و منداڵێکیشی هه‌یه که بۆ به‌رێوەبردنی ژیانی له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت کوڵبه‌ری ده‌کرد.

ئه‌م کوڵبه‌ره کورده له ساڵی ١٣٩٢ دا به هۆ‌ی ته‌قه‌ی راستەوخۆی ‌هێزه ئینتزامییه‌کانی حکومه‌تی ئێران به توندی بریندار ده‌بێ و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له هه‌رێمی کوردستان له ژێر چاودێری پزشکدا بووه.

ئه‌بوبه‌کر مەولانیا له خه‌رمانانی ساڵی رابردوودا له شاری خۆی به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ و بۆ ماوه‌ی ١٨ رۆژ له گرتوخانه‌ی ئیتلاعات، لێپرسینه‌وی لەگەڵ ده‌کرێ و ئه‌شکه‌نجه‌ دەدرێت.

که‌س و کاری نزیکی ئه‌و کوڵبه‌ره کورده ئه‌گه‌ری ئه‌وه دده‌ن که دیسان له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تیه‌کان ده‌سبه‌سه‌رکرابێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران