٦٠٠ هەزار هاووڵاتیی پەراوێزخراو لە پارێزگای ورمێ بوونی هەیە

١٣٩٦/٠٥/٠٥ - ٢٧-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٦٠٠ هەزار هاووڵاتیی پەراوێزخراو لە پارێزگای ورمێ بوونی هەیەئائژانسی کوردپا: ٦٠٠ هەزار هاووڵاتیی پەراوێزخراو لە شارەکانی ورمێ، میاندووئاو، بۆکان و مەهاباد و خۆی بوونیان هەیە، کە لەو پارێزگایە زۆرترین حەشیمەتی پەراوێز خراون.


بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ٦٠٠ هەزار هاوڵاتیی لە ٧٢ گەڕەک بە پانتایی سێ هەزار هێکتار لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی شارەکانی پارێزگای ورمێ دەژین و شاری ورمێ زۆرترین ڕێژەی هاووڵاتیی پەراوێزخراوی بۆ خۆی تەرخان کردووە.

عەباس حەسن خانی لە کۆبوونەوەی شوڕای شاری ورمێ ڕاگەیاند: کێشەی فەرهەنگی، بێهداشتی و خەدەماتی ناوچە پەراوێزخراوەکانی شاری ورمێ دەبێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو شارەوە بە جیددی بەدواچوونی بۆ بکرێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، چارەسەر کردنی هێندێک لەو کێشەی ناوچە پەراوێزخراوەکان دەبێتە هۆی ئاوەدانی و لە دەرفەتە فەرهەنگی و ئابوورییەکانی شاری ورمێ بتوانین پیشە بۆ خەڵک دروست بکەین.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە کردن بە کەمی ئاو لەو پارێزگایە ڕاگەیاند: دەبێت شێوازی ژیان خەڵک ئاڵوگۆڕی بە سەر دابێت، هەتا لەگەڵ "چالش"ـەکانی قەیرانی کەمی ئاوی بەروڕوو نەبینەوە.

چالاکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو باوەڕەدان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ گونده‌کان و نه‌بوونی ژێرخانی ئابووری له ‌شاره‌کان وکۆچی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری گوندنشینان بۆ شاره‌کان، ده‌یان قه‌یرانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک (گه‌شه‌ی په‌راوێزنشینی(حاشیە نشینی) لادانه ‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لێ دەکەوێتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت