حیفازەت ئیتلاعاتی شاری سەڵماس پێنج هاووڵاتی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە کرد

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حیفازەت ئیتلاعاتی شاری سەڵماس پێنج هاووڵاتی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە کردئاژانسی کوردپا: حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەڵماسی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ئەندامانی شوورا، دێهیار و پێشنوێژی گوندی"دەریک" سەر بە بەخشی کۆساری شاری سەڵماس بۆ حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی"سیاسی" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە شوناسی ئەو پێنج هاووڵاتییە بانگهێشت کراوەی بەم شێوە ڕاگەیاند:

جەواد بادەکان، دێهیاری گوندی دەریک
مەلا ئەسعەد عەبدوڵازادە، پێشنوێژی گوندی دەریک
فەرشاد بادەکان، ئەندامی شوورای گوندی دەریک
ئەحمەد مامەدی، ئەندامی شوورای گوندی دەریک
حوسێن لاجانی، ئەندامی شوورای گوندی دەریک
بەپێی ئەم هەواڵە بانگهێشت کردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی قەزایی بووە و ئەم کەسانە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە نیسبەت هاوکاری ئەندامانی شوورای گوندی دەریک لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هوشداریان بەو پێنج هاووڵاتییە داوە.

بانگهێشت کردنی هاووڵاتییانی کورد بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی و لە ڕێگای تەلەفوون ڕوو دەدات، کە مافناسان ئەو هەوڵەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە پێچەوانەی یاسا دەزانن.

مەهناز پەراکەند، پارێزەری دادگوستەری و ئەندامی کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە وتارێکدا لە ژێرناوی "کاتێک ئێوە بانگهێشت دەکرێن" نووسیوویەتی: مەئموورانی ئیتلاعات ناتوانن وەکوو بەرێوەبەرانی قەزایی، بەڵگەی بانگهێشتی کەسێک وەربگرن و بەو بەڵگانە بەدوای کەسانێک دا بچن، بەڵکوو وەزارەتی ئیتلاعات بۆ ئەوە دامەزراوە چارەنووسی ئەو پرسە ڕوون بکاتەوە، وەزارەتی ئیتلاعات ئەرکدار کراوە کە بۆ ئەنجام دانی هەر جۆرە عەمەلیاتێکی بەرێوەبەری، دەبێ لە ڕێگای بەڕێوەبەرانی دادگوستەریەوە، هەوڵ بدات".

ناوبراو هەروەها لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت: بەڕێوەبەرانی دادگوستەری تەنیا لە سەر بڕیاری بەرپرسانی قەزایی وەک دۆزگەر و لێکۆڵەر دەتوانێ ئەو کارە ئەنجام بدات، واتە مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بە شێوەی ڕاستەوخۆ مافی ئەوەیان نییە، لە ڕێگای بەڕێوەبەرانی دادگوستەری کە بیانهەوێ لە عەمەلیاتێکدا، بۆ نموونە"دەستبەسەر کردنی تاوانبار"بەشداری بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە