لە ماوەی کەمتر لە یەک حەتوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە ئێعدام ڕزگار کران

١٣٩٦/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە ماوەی کەمتر لە یەک حەتوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە ئێعدام ڕزگار کرانئاژانسی کوردپا: ژنێکی کورد پاش زیاتر لە ٣ساڵ زیندان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ئێعدام ڕزگار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە نزیک بە ٣ساڵ و نێوە لە زینداندایە، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە لە پەتی سێدراە ڕزگار کرا.

شوناسی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە بە"شلێر خۆسرەوی" تەمەن ٣٣ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە "قیساس" مەحکووم کرا بوو.

شلێر خۆسرەوی سێ ساڵ و پێنج مانگ لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دا بوو، لە دوایین چرکەکانی ژیانی لە لایەن بنەماڵەی کۆژراوەکەوە لە ئێعدام ڕزگار کرا.

هەر لەوە پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستاش هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدووڵڵا پێشکار" خەڵکی گوندی "مەڕان"ی سەر بە شاری دیواندەڕە، ٧ ساڵ پێش بە تاوانی کوشتنی خێزانی بە چەقۆ، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، لە سێدارە ڕزگار کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان