وێنەگرێکی سنەیی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و تەعلیقی مەحکووم کرا

١٣٩٦/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وێنەگرێکی سنەیی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و تەعلیقی مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ وێنەگرێکی کورد لەو شارە بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ چەند ڕۆژ پێش ئێستا مێهدی تەوەکۆلی، وێنەگری کورد خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و تەعلیقی حوکم درا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: لقی یەکی دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" ئەو حوکمەی بە سەر ئەو هونەرمەندە کوردەدا سەپاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو حوکمە بە شێوەی فەرمی لەلایەن دادگاوە بە مێهدی ڕاگەیەندراوە.

ئەو وێنەگرە کوردە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دابوو و دواتر بە دانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە پێشتر چەند پێشانگایەکی لە پێوەندی لەگەڵ "ئاوارەکانی ئیزەدی شەنگال و کۆبانی لە هەرێمی کوردستان" لە شاری سنە بەڕێوە بردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان