چارەنووسی دوو لاوی مەریوانی ناڕوونە

١٣٩٦/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چارەنووسی دوو لاوی مەریوانی ناڕوونەئاژانسی کوردپا: دوای تێبپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی دوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمیر ئەرژەنگی کوڕی موختار تەمەن ٢١ ساڵ و باسیت ئەفشار کوڕی ڕەزا تەمەن ١٩ ساڵ کە ماوەی یەک مانگ لەوە پێش دەستبەسەر کرابوون لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا ڕاگیراون.

ئەو دوو ڵاوە کوردە خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوازراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تا ئێستا بنەماڵەی ئەو دوو لاوە کوردە نەیانتوانیوە مەلاقاتیان لەگەڵ منداڵەکانی خۆیان هەبێت.

ئەو دوو لاوەی خەڵکی مەریوان لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست‌دا نیه.

لە ئێران ناوەندە جیاوازەکانی ئیتلاعات چالاکی دەکەن و وەزارەتی ئیتلاعات بەشێک لە قەوارەی دەوڵەتە و چەند ناوەندی ئیتلاعاتیی وەک ئیتلاعاتی سپا، حفازەت ئیتلاعاتی سپا و حفازەتی سپا لە ژێر کۆنتڕۆڵی سپادا کار دەکەن.

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا "ڕێکخراوی حفازەتی ئیتلاعاتی سپا" و "حفازەتی سپا" سێ ژێر کۆگەی سپای پاسدارانن کە ئەرکی ئیتلاعاتی ـ ئەمنییەتی دەکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان