ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ

١٣٩٦/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی سڕکەر بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی پووشپەڕ بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ حوکمی لە سێدارە دانی دوو هاووڵاتیی کوردیان جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە "ماشاڵڵا سیادنووی" و " محەممەد ڕەزا سادقی" ڕاگەیاندراوە.

محەممەد ڕەزا سادقی خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و ماشاڵڵا سیادنووی خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیاندراوە.

ماشاڵڵا بە هەڵگرتنی ٧ کیلۆ هێرۆئین لە گەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر و ماوەی چوار ساڵ لە زیندانی بوون و هەروەها محەممەد ڕەزا بە ٢ کیلۆ هێرۆئین ماوەی ساڵ لە زیندان دا بووە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر تاوانبار و ئێعدام کردووە.

ئامارە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی ڕابردووی زایینی(٢٠١٦)دا، ٢٩٥ هاووڵاتی بە تاوانی جۆراوجۆری پەیوەندییدار بە ماددەی سڕکەر لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران