هاووڵاتییەک لە شاری دێولان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەک لە شاری دێولان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرائاژانسی کوردپا: یەکێکی دیکە لە نزیکانی بنەماڵەی حوسین پەناهی دانیشتووی گوندی "قڕوچیای" شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، پێنج شەممە ٢٢ پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "عەباس حوسێن پەناهی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوک و دایکی ڕامین حوسێن پەناهی سەردانی ئەو بنەماڵەیەی کردبووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: پێنج کەس لە هێزە لێباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە بێ حوکمی یاسایی چوونەتە ماڵی باوکی ڕامین و ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستوە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە لە فەیسبووکی شەخسی خۆیدا نووسینوویەتی: "عەباس حوسێن پەناهی به مەبەستی چاوپێکەوتن لە گەڵ دایک و باوکم سەردانی بنەماڵەی ئێمەی کردبوو، کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەست دا نیە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، چەند کەسێکی دیکە لە بنەماڵەی حوسێن پەناهی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان