هاووڵاتییەکی کورد پاش ٧ ساڵ زیندان لە ئێعدام ڕزگار کرا

١٣٩٦/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد پاش ٧ ساڵ زیندان لە ئێعدام ڕزگار کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەڕە، کە حەوت ساڵ پێش خێزانی خۆی کوشتبوو، لە ئێعدام ڕزگار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئائژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدووڵڵا پێشکار" خەڵکی گوندی "مەڕان"ی سەر بە شاری دیواندەڕە، ٧ ساڵ پێش بە تاوانی کوشتنی خێزانی بە چەقۆ، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، لە سێدارە ڕزگار کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، عەبدووڵڵا پێشکار بە ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوە، چەند خۆلەکێک پێش لە سێدارەدانی، لە پەتی سێدراە ڕزگاری بووە.

عەبدوڵڵا پێشکار بە هۆی شەڕ و کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ خێزانی چەند زەربە چەقۆ لە خێزانی دەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی خێزانی.

ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگاوە بە تاوانی"کوشتنی بە ئەنقەست" ٧ ساڵ پێش حوکمی ئێعدامی بۆ بڕدرابووە، ڕۆژی ڕابردوو حوکمەکەی پێی بەخشرا.

"قیساس" لە یاسایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، بۆ سزایی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەرچاوگیراوە و بەڕێوەبردنی ئەو حوکمە بە مافی خاوەن کوژراوەکە بە ئەژمار دێت و ئەویش سەرپشکە لە جێبەجێکردنی، یان بەخشینی ئەو حوکمە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان