وێنەگرانی کورد لە فێستڤاڵی وێنەی تاجیکستان شانازییان تۆمار کرد

١٣٩٦/٠٤/٢١ - ١٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وێنەگرانی کورد لە فێستڤاڵی وێنەی تاجیکستان شانازییان تۆمار کردئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە وێنەگرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە فێستیڤاڵی وێنەگریی وڵاتی تاجیکستان توانیان خەڵاتی تایبەت بەو فێستیڤاڵە بە دەست بێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە وێنەگرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە فێستیڤاڵی وێنەگریی "نەورۆزی تاجیکستان" بەشداریان کردبوو توانیان خەڵات بە دەست بێنن.

لەو فێستڤاڵەدا وێنەگری کورد "ئومید حەیدەری فەر" خەڵکی شاری جوانڕۆ توانی شانازییەکی گەورە بۆ وێنەگرانی کورد بەدەست بێنێت.

هەروەها ژمارەیەک لە وێنەگرانی کورد وەک "ئۆمید فەڕۆخ، مەنسوور ئەحمەدی، سەجاد زولفەقاری، کاوە مەناف زاده، ئۆمید حەیدەری فەر، فەرهاد سەنەندەجی و بێهزاد سۆهرابی" لەو فێستیڤاڵەدا توانییان خەڵات وەربگرن.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وێنەی نەورۆزی تاجیکستان لە ژێر چاودێریی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی هونەری وێنەگریی بەڕێوە چوو.

کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە پەسندکردنی بڕیارنامەیەک ڕۆژی ٢١ی مارس (١ی خاکەلێوە) وەک ڕۆژی ''فەرهەنگی ئاشتی" و ڕۆژی جیهانیی نەورۆز پەسند و لە ڕۆژژمیری خۆیدا تۆمار کرد.

ساڵانە ٣٠٠ میلیۆن کەس لە وڵاتەکانی وەک ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، ئازەربایجان، باقی وڵاتانی ئاسیای نێوەڕاست و قەفقاز، تورکیە، تورکمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان، هێند، ناوچەی باڵکان، ئاڵبانی و مەقدوونیە، کەنارەی دەریای ڕەش و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕۆژی نەورۆز جێژن دەگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان