کرێکارانی شارەداری سەردەشت نزیکەی چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە

١٣٩٦/٠٤/٢١ - ١٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارانی شارەداری سەردەشت نزیکەی چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووەئاژانسی کوردپا: نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری شارەداری شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێ نزیکەی چوار مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شارەداری شاری سەردەشت ١٢٠ ڕۆژە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و لە نەدانی پارەی ئەو چوار مانگە ڕەخنەیان لە شارەداری گرتووە.

کرێکارانی شارەداری سەردەشت لە بەشەکانی، فەزای سەوز، ئاگرکوژێنەوە و خەدەمات کار دەکەن و لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا حەقدەست و مەزایای حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

هەاڵدەریی ئیلنا لە زاری یەکێک لەو کرێکارانە بڵاوی کردەوە کە، شارەداری سەردەشت تەنانەت ئامادە نەبووە مافی بیمەیان بە ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی بدات و هەروەها دەفتەرچەکانیان درێژ نەکراوتەوە.

لەو ژمارە کرێکارانە، بەشێکیان لەگەڵ شیرکەتەکانی کەرتی تایبەت و ژمارەیەکی دیکەیان لەگەڵ شارەداری گرێبەستیان هەیە، بەڵام هەتا ئێستا حەقدەستان لە مانگەکانی ڕابردوودا وەرنەگرتووە.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەو شارەدارییە، ئیزن بە ئێمە نادەن سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین و ناتوانین سەردانی شارەداری یان هەر ناوەندێکی دیکە بکەین، چونکە دەترسێن ناڕەزایەتی دەرببڕین.

ئەو کرێکارانە داوای پێڕاگەیشن بە کێشەکانیان دەکەن و دەڵێن ماوەی کارکردمان درێژ بووتەوە، مافی ناڕەزایەتی دەربڕینمان نییە و تەنانەت لە دانی حەقدەستی ئەو چوار مانگەشمان هیچ باسێک نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە، لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

کرێکارانی وەرزی لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لەلایەن خاوەنکارەوە دەبن و بە گشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان