کوردستان/ دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و مەریوان کوژران

١٣٩٦/٠٤/٢٠ - ١١-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوردستان/ دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و مەریوان کوژرانئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی پێشووی شوورای شاری بانە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ دەکرێ و لە ئاکام دا دەبێتە هۆی گیان لە دەست دانی ئەو هاووڵاتییە کوردە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دوو شەممە ١٩ی پووشپەڕ، ئەندامێکی پێشووی شوورای شاری بانە و ئەندامی جێگیری دەوری پێنجەمی ئەو شوورایە بە هۆکارێکی نادیار کوژرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی "ئەنوەر ڕۆستەمی " ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مامۆستای خانەنشین کراو بوو و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شیفا گوستەری شاری بانە بووە کە لە بواری تەرک کردنی ماددە هۆشبەرەکان چالاک بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری کوژرانی گوماناوی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەبۆتەوە و لایەنە حکوومەتییەکانیش لەو ڕووداوە دا بێ دەنگییان هەڵبژاردووە.

هەروەها لە هەواڵێکی هاوشێوەدا، هاووڵاتییەکی کورد تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە چەکی ڕاو (تاپڕ) لە بەر دەرکی ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کورد بە"سامان ڕۆشناس" کوڕی حوسێن تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

هەواڵدەریی تەسنیم نزیک لە سپای پاسداران لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە؛ ئەو ڕووداوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی بووە و شوناسی بکوژەکەی بە"سامان کیاهی" ڕاگەیاندووە.

پێشتریش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە شارەکانی سەڵماس و ئیلام چەند هاووڵاتییەک کوژرا بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان