چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ نامەیەکیان بۆ ڕێکس تەیلەرسۆن نووسی

١٣٩٦/٠٤/٠٩ - ٣٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ نامەیەکیان بۆ ڕێکس تەیلەرسۆن نووسیئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ لە نامەیەکەدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا پشتیوانیی خۆیان بۆ گۆڕینی حکوومەتی ئێران دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، ١١١ چالاکی سیاسی، مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری نێوخۆیی و دەرەوە داوای گۆڕینی حکوومەتی ئێرانیان کرد.

ئەو ١١١ کەسە لە نامەیەکدا بۆ ڕێکس تەیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا خوازیاری گۆڕینی حکوومەت و هەروەها گەیشتن بە وڵاتێکی ئازاد و دێموکرات بوون.

لەو نامەیەدا ئەو گرووپە لە چالاکە سیاسی و مەدەنیانە پشتیوانی خۆیان لە گۆڕینی حکوومەتی ئێران دەربڕیوە.

لەو نامەیەدا باس لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە ئێراندا کراوە کە هەزاران کەس دژی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری هاتنە سەر شەقام و داوای دێموکراسیان کرد و دەنگی ئازادیخوازانەیان بە جیهان گەیاند.

هەروەها لەو نامەیەدا باس لە سەرکوتی بەرینی حکوومەتی ئێران، پەرەدان بە بەرنامەی مووشەکی و پشتیوانی ئەو ڕێژیمە لە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان لە سەرتاسەری جیهان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌ کراوە.

دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا ژمارەیەک لە ڕۆژنامەوانان و چالاکانی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران لە نامەیەک‌دا داوایان لە ناوبراو کردبوو کە گوشار بۆ ڕێژیمی ئێران بێنێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان