دوو ژن لە شاری دیواندەرە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا

١٣٩٦/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو ژن لە شاری دیواندەرە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردائاژانسی کوردپا: لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، دوو ژن لە شاری دیواندەرە سەر بە پاریزگای سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هانای بۆ خۆسووتاندن برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممەی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ۳٠ساڵ بە ناوی "ش.ب" لەگوندی کۆسەومەری سەربەناوچەی ساراڵی دیواندەرە لە ڕێگای خۆسووتاندن بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دەستی دایە خۆکوژی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ش.ب لە ئاکامی ئەم هەوڵەیدا ٦٠% جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیسفەهان کراوە.

هەروەها، شەوی پێنج شەممەی رابردوو لەگوندی گوڵانەی دیواندەرە ژنێکی ۲۵ساڵان بەناوی بەیان محەممەدی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا کە ۲٠ لەسەدی جەستەی سووتا و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرا.

توێژەرانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕەدان بەهۆی ڕێگەنەدان بە توێژینەوەی مەیدانی و تۆماركردنی حاڵەتەكانی خۆسووتاندن و خۆكوژی لە ناوچە كوردنشینەكان ئامارێكی راست و دروست لە رێژەی ڕووداوەكان لەبەردەستدا نییە و بێگومان ئاماری راستەقینەی خۆسووتاندن و خۆكوژییەكان لەو ڕێژەیە زیاترە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا