هێزەکانی حکوومەتی ١٤ سەر ئەسپی کاسبکارانیان لە شنۆ کوشت

١٣٩٦/٠٢/٢٨ - ١٨-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزەکانی حکوومەتی ١٤ سەر ئەسپی کاسبکارانیان لە شنۆ کوشتئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقە بەردەوامەکانی هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاسبکارانی کورد، ١٤ سەر ئەسپی کاسبکارانی شاری شنۆ بە کوشت چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ٢٥ لە سەر ٢٦ی بانەمەڕ، هێزەکانی حکوومەتی لە شوێنێک بە ناوی "قەمتەرە" لە سنووری شاری شنۆ تەقەیان لە ئەسپی کاسبکاران کرد.

لە ئەنجامی ئەو دەستریژی و تەقەکردنەدا ١٤ سەر ئەسپی کاسبکاران بە کوشت چوون.

بەپێی بەندی ئەلف لە ماددەی ٢ی یاسای قاچاخ، کەلووپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە ١ ملیۆن تمەن کەمتر بێت هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلووپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵی دەگرن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلووپەلەکانیان زەوت بکرێت.


کاری کۆڵبەری و کاسبی کردن تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانە، بەڵام رۆژانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سووکایەتیان پێدەکرێ و زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا