خنکانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری شووش

١٣٩٦/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خنکانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری شووشئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد کە بۆ کرێنی "کا"چوو بوونە شاری شووش لە کاتی مەلە کردندا خنکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد لە کاتی مەلە کردن لە کاناڵێکی ئاوەدێری لە نزیک شاری شووش خنکاون.

شوناسی ئەو دوو جووتیارە کوردە بە ناوی"ماشەڵڵا سەیدی" تەمەن ٤٠ ساڵ و"سدیق بەهمەنی"تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

هەواڵدەریی "ئیرنا" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ کڕینی "کا" ڕوویان لە شاری شووش کردبوو.

بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، ئەوو دوو جووتیارە کوردە خەڵکی کرماشان بوون.

هەواڵدەریی "فارس"ی پارێزگای خووزستان ڕایگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە شۆفیری کۆمپاین بوون کە بۆ دروێنەی گەنم ڕوویان لەو شارە کردبوو.

بەڵام هێندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە؛ ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری ڕەوانسەرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا