کارگەی تراشکارەکانی کرماشانیش چوونە ڕیزی کارگە داخراوەکان

١٣٩٦/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کارگەی تراشکارەکانی کرماشانیش چوونە ڕیزی کارگە داخراوەکانئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کارگە تراشکارییەکانی شاری کرماشان بە هۆی مەندیی و وەستانی بازاڕەوە، داخران و کرێکارەکانیان بێکار بوون.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، بێکار بووانی ئەو سێنفانە، بە زوویی دەچنە پاڵ لەشکری بێکارەکانی ئەو شارە.

هەواڵدەریی "مێهر"ی کرماشان لە زاری بەرپرسی یەکیەتی پیشەیی تراشکارەکانی پارێزگای کرماشانەوە بڵاوی کردەوە؛ سینفی تراشکارەکان لە شاری کرماشان بە هۆی مەندیی بازاڕەوە بە تەواوتی لە کار و چالاکی وەستاونەتەوە.

یوونس حەیدەری ڕایگەیاند: ساڵی ٩٥ ژمارەیەک لە کارگەکانی تراشکاری لە شاری کرماشان داخران و مۆڵەتی ئەو کارگانە هەڵوەشاوەتەوە و هۆکاری ئەو کێشانەش، مەندیی بازاڕە.

ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستەڕوو؛ شارەکی پیشەیی شاری کرماشان بە تەواوەتی داخراوە، و ڕێژەیەکی کەم کارگەمان ماوە و بێجگە لە نیگابانەکەیان، تەواوی کرێکارەکانی بێکار بوون.

ئەو بەرپرسەی یەکیەتی تراشکارەکانی پارێزکای کرماشان ڕایگەیاند: بەرپرسەکان هاوکاریمان ناکەن و بەڕێوەبەرانی کارگەکان و شیرکەتەکانی کرماشان، کارگەکانی خۆیان بە پارێزگاکانی دیکە وەک هەمەدان و ئیسفەهان داوە و هیچ کەسێک هاوکاریمان ناکات.

ناوبراو هەروەها دەڵیت: کارگەکانی ئێمە بودجەی تەرخان کراویان نیە و، وامەکان هەتا سەقفی یەک میلیارد تمەنە، بەڵام حاڵەتی بازرگانی کردنە بە سەرمایەی کەسۆکی و ساڵانە لە سەدا ١٨ "سوو" دەدەینەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا