ئیتلاعاتی شاری شنۆ لاوێکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی "ئەمنیەتی" دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی شاری شنۆ لاوێکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی \ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری شنۆ بەبێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و لاوێکی کوردیان لەو شارە دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری شنۆ شوناسی ئەو لاوە کوردەی بە "فاروق شاروێرانی" کوڕی ئەحمەد ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی"چالاکی سیاسی" و "هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەی لە ڕێگای هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی زایینی(٢٠١٧) هەتا ١٠ مانگی مەی، ٢٠٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە کوردستان دەستبەسەر کراون.

لە ڕەوتی دەستبەسەر کرانی ئەو ٢٠٧ هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ٩٧ کەسیان ناڕوونە و ماڵی ٩ کەسیان لە کاتی دەستبەسەر کردندا پشکێنراوەو کەرەستەی شەخسی ١٥ هاووڵاتیی دەستی بە سەر داگیراوە و ١٧ کەسی دیکەیان لە کاتی دەستبەسەر کردندا لە لایەن مەئموورانی ئەمنیەتییەوە لێیان دراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا