هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەڵوێستی کورد (٢)

١٣٩٦/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەڵوێستی کورد (٢)ئاژانسی کوردپا: کۆتایی ئەم حەوتوویە، پرۆسەی ١٢هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی شۆرای شار و دێ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی کوردپا لە گەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی چەند وتوێژێکی ئەنجام داوە کە ڕوانگە و بۆچوونی ئەو کەسانە لە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئێران بڵاو دەکەیەنەوە.

دووهەمین وتووێژ لەگەڵ گوڵاڵە کەمانگەر چالاکی سیاسی و مافی ژنان و دانیشتووی وڵاتی نۆروێژه.

١_ بە سەرنجدان لە دۆخی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامی لە نێوخۆ و ناوچە، هەڵبژاردنەکانی کۆتایی مانگی بانەمەڕ چ جیاوازییەکی لە تەک باقی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا هەیە؟

گوڵاڵە کەمانگەر: دیارە دۆخی ئێران لە ناوچەدا لەبار نیە، وەک دەزانین خەریکە پێگە نەریتیەکانی خۆی لە دەست دەدات (بۆ نمونە کۆنگرەی ئەخیری حەماس کە بۆ کۆماری ئیسلامی نائۆمێدکەر بوو)، بەڵام ئەمە ناتوانێ لە سەر گۆڕەپانی نێوخۆیی و هەڵبژاردن کاریگەرییەکی ئەوتۆی پۆزیتیڤی ببێ، بەڵکوو هەوڵەکانی ئێران بۆ نواندنی پێگەی نێوخۆیی زیاتر ئەکات. هەڵبژاردن لە ئیراندا تەنیا بۆ مەبەستی نمایشی نێودەوڵەتی بەکار دێت و ئەساسی لە سەر هەڵەیەکی دنیای پێشکەوتوو دانراوە کە پێیان وایە دەنگ دان واتە مەشرووعیەت بۆ سیستمی زاڵ. واتە ڕێژەی دەنگدەران وەکوو بەربەستێک و ترس لە بەر نانێک بە کار دەبات کە ئەگەر دوژمنانی کۆماری ئیسلامی خەیاڵی هێرشێکی نیزامییان هەبوو، ڕێژەی دەنگدەران تووشی گومان و ترسیان بکات بە نیسبەت سەرکەوتوو بوونی هێرشێکی وا... جیاوازییەک ئەگەر هەبێت زیاتر لەوەی بەرهەمی دۆخی دەرەکی بێت، بەرهەمی کێشەکانی نێوان جناحەکانی حاکمیەتە، بە تایبەت ڕەوتی حوجەتیە کە دەتوانێ کێشە ساز بێت بۆیان، لەو پێوەندیەدا دوو تێکهەڵچوونی ئەم دواییانەی هێزەکانی سپا و نیروی ئینتزامی جێگای ورد بوونەوەیە.

گوڵاڵە کەمانگەر چالاکی سیاسی و مافی ژنان
٢_چ هۆکارگەڵی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕەوانی وا لە خەڵکی ئێران دەکات کە لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوودا بە تایبەتی لە ١٢ ساڵی ئەم دووایانە، هەڵبژاردنیان لە نێوان خراب و خراپتردا بێ؟

گوڵاڵە کەمانگەر: خەڵکی ئێران لە نەبوونی هێزی خەڵکیی‌دا چەند سەرچاوەی دیاریکراویان هەیە بۆ شرۆڤەی دۆخی هەنووکەیی خۆیان، یەکیان کاناڵی فەرمیی سیستمە، ئەوانی تریش مەجمووعەیەکن کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەر لە سیستمەوە ئاراستە وەردەگرن، بۆ نموونە دوو ڕەوتی بە ناو ئیسلاح تەڵەب و میانەڕەو ئەرکی ئاراستە بەخشین بە بەشە ناڕازییەکانی خەڵکیان لە ئەستۆیە هەرجارە و بە دروشمێک و پاساوێک. گرووپێکی دیکەش کە ئیمکانی هەیە سەرچاوە بن بۆ خەڵک ئەوانەن کە پێیان دەڵێن ئۆپۆزسیون کە ئەڵبەتە لە مێژە لە ژێر هێژمۆنیی گوتاری ئیسلاح تەڵەبی ئێراندان و بۆ خۆیان توانای تەولیدی فکر و ئاڵتێرناتیڤیان نیە. هەموو ئەو مەجمووعەیە تێکڕا ئەو پەیامە بە خەڵک دەدەن کە هەمیشە خراپترێک هەیە و بۆیە دەبێ بە وەزعی هەنووکەیەوە بچەسپن نەبادا خراپتر بێت. واتە کۆماری ئیسلامی توانیویە ئەوە بۆ خەڵک دەروونی بکاتەوە کە ئەگەرچی داماون، بەڵام دەکرێ داماوتریش بن! دیارە شەڕ و ئاژاوەکانی ئەم ساڵانەی ناوچەش لەوەدا بێ تەئسیر نەبوە. (لەم باسەدا من دۆخی کوردستان تێکەڵ بە دۆخی گشتی ئێران نابینم و لام وایە دەبێ وەکوو دوو کەیسی جیاواز مامەڵەیان لە گەڵ بکرێ دەنا تووشی هەڵە دەبین).

٣_بە سەرنجدان بە زەوت کردنی مافەکانی ژنان بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکاندا، ژنان دەبێ چ هەڵوێستێکیان هەبێ؟

گوڵاڵە کەمانگەر: ژنان زۆر بە باشی ئاگاداری دۆخی خۆیانن و هەموو بەربەست و هەڵاواردنەکان دەناسن و لەگەڵی دەژین، لێرەدا دیسان من پێم وایە جیاوازی لە نێوان ژنی کورد و ژنی ئێرانی‌دا هەیە، بە دەیان هۆکاری کولتووری و ئایینی و ... ژنی ئیرانی هۆگری گوێڕایەڵیە و ژنی کورد وا نیە. لەم دواییانەشدا وەکوو هەڵوێستێک دەبینین کە هەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی ئەکتیڤ بایکۆت کردووە و داوایان کردووە کە لە پێناو پاراستنی کەرامەتی ژناندا کە بەردەوام لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ژێر پێ دەنرێ، خەڵکی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن شار چۆڵ بکەن، کە هەڵوێستێکی لە جێی خۆیدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا