نموونە بەرچاوەکانی پێشێلێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٦

ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.
پێشێلکردنی بەرنامەدارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.
هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە بەفرانباری ١٣٩٤ هەتا جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا
دەستبەسەر کردن: ٢٠٧ کەس
بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: ٣٢ کەس
بانگهێشت بۆ دادگاکان: ٣ کەس
کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: ٣٨ کەس
_کوژراو ١٧ کەس و بریندار بوو ٢١ کەس
بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد
_لە ماوەی ٦ مانگدا ٢٢ هاووڵاتیی، سەرجەم بە ٥٤ساڵ و ٣ مانگ و ٤ ڕۆژ زیندانی تەعزیری و ٢٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کراون.
ئێعدامی هاووڵاتییان لە کوردستان
_سەرجەم١٩ هاووڵاتیی لەو ماوەیەدا ئێعدام کراون، هەروەها ٧ زیندانی سووننی مەزهەبیش حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕایەوە.

هێڵکاری ٦
لینکی پێوەندیدار:
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٥
نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٤
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٣
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٢
نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ١