رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: ٥٥ میلیۆن دەنگدەر لە ئێران لە بوونی زانیاری ئازاد و سەربەخۆ بێبەرین

١٣٩٦/٠٢/١٤ - ٠٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: ٥٥ میلیۆن دەنگدەر لە ئێران لە بوونی زانیاری ئازاد و سەربەخۆ بێبەرینئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، سەبارەت بە نەبوونی زانیاری ئازاد و سەربەخۆ لە میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئێرانی مەحکووم کرد.

ئەو ڕێکخراوەیە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، لە ژێر ناوی "زیاتر لە ٥٥ میلیۆن دەنگدەر لەو وڵاتە بوونی هەیە، بەڵام لە بوونی میدیای ئازاد و سەربەخۆ بێبەشن"، بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوەدا،بە ئاماژەدان بە پێشگێری له بڵاو بوونەوەی ڕاستەوخۆی ئینیستاگرام لە سەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕاگەیاند: لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، کەڵک وەرگرتن لەم نەرمە ئامێرە بە تایبەت لەلایەن کاربەرانی ئینترنێتیەوە زۆرتر بووتەوە.

ئەو بەیاننامەیە هەروەها ئاماژەی داوە بە قسەکانی دۆزگەری گشتی ئێران لە داخستنی پەیوەندی گرتن دەنگی لە تێلگرام " کە تەواوی دەزگا ئیتلاعاتیی، ئەمنیەتی و ئینتزامییەکان ڕایانگەندووە، ئەو سیستمە بە هۆکارگەڵێک پێچەوانەی ئەمنیەتی ئێرانە.

لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوەدا هەروەها ئاماژە به کەش و هەوای هەڵبژرانەکان لە ئێران کردووە کە بوونەتە قوربانی شەڕی باڵەکانی ناو ئەو سیستمە و گەیاندنی زانیاری ئازاد بە مافی هاووڵاتییان زانییووە کە لە ئێران بە بوونی ٢٨ ڕۆژنامەنووس زیندانی، بووتە یەکێک لە گەورترین زیندانەکان بۆ ڕۆژنامە نووسان.

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور، ڕێکخراوێکی"غیر انتفاعی" نێونەتەوییە و بە ئامانجی داکۆکی کردن لە ئازادی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسان دامەزراوە و مقەری ئەو ڕێکخراوەیە لە وڵاتە فەرانسە دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا