نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٤

١٣٩٦/٠٢/١٣ - ٠٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٤ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا لە بەرەبەری دوازدەیەمین دەوری هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە تەمایە، نموونە بەرچاوەکانی ئاماری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی هێڵکاری ٦ مانگە بخاتەڕوو.

ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.

پێشێلکردنی بەرنامەدارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.

هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣هەتا جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا

دەستبەسەر کردن: ٣٥٨ کەس

بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: ١٢٣ کەس

بانگهێشت بۆ دادگاکان: ١٣ کەس

کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: ٣٥ کەس


_کوژراو ٢٤ کەس و بریندار بوو ١١ کەس

بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد

_لە ماوەی ٦ مانگدا ٦١ هاووڵاتیی، سەرجەم بە ٢٢٠ ساڵ و ٨ مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.

لەو ماوەیەدا ٣ کەس بە ئێعدام مەحکووم کراون.

ئێعدامی هاووڵاتییان لە کوردستان

_سەرجەم٤١ هاووڵاتیی لەو ماوەیەدا ئێعدام کراون، کە کەسێکیان زیندانی سیاسی بەناوی مەنسوور ئاڕوەند بووە.

هێڵکاری ٤


لینکی پێوەندیدار:
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٣
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٢
نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ١
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٤ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١٢:٥٣ تاران

ڕنوو گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران