لێبوردنی نێونەتەوەیی: چالاکانی کرێکاری ئازاد بکەن

١٣٩٦/٠٢/١١ - ٠١-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لێبوردنی نێونەتەوەیی: چالاکانی کرێکاری ئازاد بکەنئاژانسی کوردپا: لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکاردا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای راگرتنی سەرکوتی دامەزراوە سەربەخۆ کرێکاریەکان و ئازادکردنی کرێکارە بەندکراوەکانی کرد.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەبۆنەی ڕۆژی ١ی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران داوای لە لێپرسراوانی حکومەتی ئیسلامی ئێران کردووە کە بە زووترین کات و بە بێ هیچ پیش مەرجێک چالاکانی کرێکاری بەندکراو ئازاد بکەن.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هەروەها داوا کراوە کۆتایی بە سەرکووتی دامەزراوە سەربەخۆ کرێکارییەکان بهێنن و داوای لە لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی کردووە مافی وەڕێخستنی کۆبوونەوە و مافی پێکهێنان و ئەندامەتی لە سەندیکا کرێکارییەکان لەبەرچاو بگرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها باس لە کەسانێکی وەک ئیسماعیل عەبدی ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری کانوونی سینفی مامۆستایان و بێهنام ئیبراهیم زادە ئەندامی کۆمیتەی بەدواداجوون بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان کراوە کە هەنووکە لە زینداندان.

هەروەها سەبارەت بە ئەگەری گیرانی مەحمود بێهێشتی، رەزا نیک نژاد، مێهدی بەلوولی ئەندامانی هەیئرتی بەڕێوەبەری کانونی سینفی مامۆستایان،

مەحمود ساڵحی ئەندامی بەدواداچوون بۆ پیکهێنانی دامەزراوەی کرێکاری، داوود رەزەوی، ئیبراهیم مەدەدی و رەزا شەهابی ئەندامانی سەندیکای کۆمپانیای ئۆتوبوسڕانی تاران هۆشداری داوە.

ئەم کەسانە پیشتر بە تۆمەتگەلی وەک هەنگاونان بەدژی ئەمنیەتی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە بەدژی حکومەت و تێکدانی نەزمی گشتی دەستبەسەر و زیندانی کراون.

ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەرەتی ئێران ئیزنی سازکردنی دامەزراوە و ئەنجومەنی سیاسی و سینفی بە ڕەوا دەزانێت بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەتی و سەربازییەکانی حکومەت بەردەوام ریگر بوون لە ساز کردنی وەها دمەزراوەگەلیک.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا