ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەکئاژانسی کوردپا: دوو كانديدى سەرکۆماریی فەرانسە بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆشکی ئێلیزە کەوتنە‌‌ خولى دووهه‌مى هه‌ڵبژاردنەکان.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییانی فەرانسە بۆ دیاریکردنی سەرکۆماری نوێی ئەو وڵاتە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان تا سوکان بەدەستی وڵاتەکەیان بۆ ماوەی ٤ ساڵی دیکە دەست نیشان بکەن.

لە‌ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنەکاندا هه‌ر يه‌ک له‌ "مارین لوپێن و ئيمانوێڵ ماكرۆن" گه‌يشتنه‌ خولى دووهه‌مى هه‌ڵبژاردن‌.

لەو هەڵبژرادنەدا ١١ کەس خۆیان بۆ سەرکۆماری کاندید کردووە و ٤٧ میلیۆن هاووڵاتیش مافی دەنگ دانیان هەبوو.

لە خولی دووهەم‌دا "مارین لۆپێن" و " ئیمانوێڵ ماكرۆن" بۆ بەدەست‌هێنانی پۆستی سەرکۆماری کێبڕكێ دەکەن.

مارین لۆپێن تەمەن ٤٨ ساڵ لە پارتی بەرەی نیشتیمانی و ئه‌ندام پارلمانی ئورووپا، له‌ ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە‌ سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وه‌.

پارتی بەرەی نیشتیمانی لە لایەن باوكی ناوبراوە دامه‌زراوە ناوبراو ده‌یهه‌وێت "فه‌رانسه بۆ فه‌رانسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌".

لۆپێن، ئه‌و گره‌و له ‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژی موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌یهه‌وێت وه‌ک دۆناڵد ترا‌مپ به‌و ڕێگایه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆ بكاته‌وه‌.

لۆپێن باسی لەوە کردووە: " ئه‌گه‌ر ببێته‌ سه‌رۆكی فه‌را‌نسه، هه‌م فه‌را‌نسە له‌ یه‌كیەتیی ‌ئورووپا دێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌م موسڵمان و په‌نابه‌ره‌كان له‌ قاڵب ده‌دات و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی توندڕه‌وه‌كانیش له‌ بنه‌وه‌ ده‌رده‌هێنێت".

مارین لۆپێن ساڵی ٢٠١٢ی زایینی یه‌كه‌مجار خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماری‌ كاندید كردبوو، به‌ڵام ته‌نها ڕێژه‌ی ١٧.٩% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

ئیمانوێڵ ماكرۆن تەمەن ٣٩ ساڵ کاندیداتۆری‌ میانەڕه‌وی بۆ پێشه‌وه،‌ ڕەقیبی مارین لۆپێنە و ئەگەری بەدەستهێنانی سەرکۆماریی فەرانسەی زۆرە.

له‌ ساڵی ٢٠١٤ وه‌ك وه‌زیری ئابووری چووه‌ ڕیزی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٦ وه‌ک سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی "بۆ پێشه‌وه‌" خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سەرکۆماریی فەرانسە و پێگه‌ی خۆی له‌ ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ره‌نسەدا ده‌رخست.

ئه‌و كاندیده‌ لاوە‌ "خاوه‌ن كاریزمایه‌" توانی سه‌رنجی حەشیمەتێکی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕابكێشێت.

به‌ گوێره‌ى پێشبينييه‌كان، ئه‌گه‌رى يه‌كجار زۆره‌ ئیمانوئێل ماکرۆن ببێته‌ سەرکۆماری فەرانسە و دەبێتە لاوترین سەرکۆماری ئەو وڵاتە.

لەو هەڵبژاردنانەدا دوو پارتی کۆمارییەکان و سوسیالیستەکان نەیانتوانی ڕێژەی دەنگی پێویست تەنانەت بۆ خولی دووهەمیش بە دەست بهێنن.

لە وڵاتی فەرانسەدا "پارتی‌ یەکیەتیی‌ لەپێناو دێموکراتی‌ فەرانسە، پارتی‌ ڕاسترەو، پارتی‌ سۆسیالیستی‌، پارتی‌ ڕادیکاڵی‌ چەپرەو، پارتی‌ کۆمۆنیست، پارتی‌ بەری‌ نیشتیمانی‌،پارتی‌ دیگۆلی‌ نوێ‌ و چەندین پارت و ڕێکخراوی دیکە چالاکیی سیاسی دەکەن.

یاسای بنەرەتیی کۆماری‌ پێنجەمی‌ فەرەنسا لەڕێگەی‌ ڕاپرسی گشتیەوە لە ڕێکەوتی‌ ٢٨ی‌ سێپتامبەرەوە لە ساڵی‌ ١٩٥٨ پەسند کرا، سەرکۆمار بەپێی‌ دەستوور ھەر ٥ ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێت، پەرلەمانیش لەدوو ئەنجومەن واتا "ئەنجومەنی‌ پیران" لە ٣٣١ کەس کە هەر ٣ ساڵ جارێک و "کۆمەڵەی‌ نیشتیمانی‌"لە ٥٥٧ کەس پێکدێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان