کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٣٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکردئاژانسی کوردپا: هەڵبژاردنەکان بۆ بەدەست‌‌هێنانی پۆستی سەرکۆماریی لە فەرانسە دەستی پێکرد کە ٤٧ میلیۆن هاووڵاتیی دەتوانن دەنگ بدەن.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییانی فەرانسە بۆ دیاریکردنی سەرکۆماری نوێی ئەو وڵاتە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان تا سوکان بەدەستی وڵاتەکەیان بۆ ماوەی ٤ ساڵی دیکە دەست نیشان بکەن.

لەو هەڵبژرادنەدا ١١ کەس خۆیان بۆ سەرکۆماری کاندید کردووە و ٤٧ میلیۆن هاووڵاتیش مافی دەنگ دانیان هەیە.

لەو هەڵبژاردنانەدا ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منییەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ده‌نگدان گیراوه‌ته‌وه‌ بەر و ٥٠ هه‌زار پۆلیس و ٧ هه‌زار سه‌رباز ئامادە باشن.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی فەرانسە هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پوڵی پۆپۆلیستی له‌ ئورووپا.

به‌پێی ئەو ڕاپرسییانەی ئەنجام دراوە، "ئیمانۆئێل مه‌كرۆن" ٣٩ ساڵ، کاندیداتۆڕی میانەڕه‌وی به‌ره‌و پێش و بانكداری پێشوو شانسی سه‌ركه‌وتنی له‌ خولی یه‌كه‌مدا هه‌یه‌ و له‌ خولی دووه‌م له‌ ڕۆژی داهاتوو دەتوانێت کاندیداتۆڕی ڕاستگەرا، "مارین لۆپێن" ٤٨ ساڵه شكست بدات.

٩ کاندیداتۆڕی دیکەش له‌ هه‌ڵبژاردنی سەرکۆماریی فەرانسەدا بەشداریان كردووە، كه‌ پرسی كۆچبه‌ران، ئاسایش و ئاینده‌ی یه‌كیەتیی ئورووپا له‌ گرینگترین پرسه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن، به‌تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕابردووی فه‌رانسە كه‌ له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ٢٣٠ كه‌س به‌هۆی هێرشه‌ تێرۆریستییه‌كان له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی فه‌ره‌نسا كوژران و له‌ هێرشی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له‌ شه‌قامی شانزه‌لیزه‌ی پاریس پۆلیسێک كوژرا.

مارین لۆپێن، كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانیی ڕاستڕه‌و به‌ڵێنیداوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت، ڕێكاری توند به‌رامبه‌ر كۆچ و په‌نابه‌ریی ده‌گرێته‌به‌ر و له‌م باره‌وه‌ گوتوویه‌تی" تێرۆری توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان تێكده‌شكێنین."
لۆپێن هەروەها هەڵوێستی توندی دژی حکوومەتی ئێران هەیە.

به‌شێك له‌و ٦٧ هه‌زار سندووقه‌كانی ده‌نگدان تا كاتژمێر ١٩:٠٠ كراوه‌ ده‌بن و له‌ پێنج شاری گه‌وره‌ش تا كاتژمێر ٢٠:٠٠ كراوه‌ ده‌بن و یه‌كه‌مجار ئه‌نجامی نافەرمی هه‌ڵبژاردن كاتژمێر ٢٠:٠٠ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگدانی دامه‌زراوه‌كانی ڕاپرسی لە میدیاكانی فەرانسه بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

لە وڵاتی فەرانسەدا "پارتی‌ یەکیەتیی‌ لەپێناو دێموکراتی‌ فەرانسە، پارتی‌ ڕاسترەو، پارتی‌ سۆسیالیستی‌، پارتی‌ ڕادیکاڵی‌ چەپرەو، پارتی‌ کۆمۆنیست، پارتی‌ بەری‌ نیشتیمانی‌،پارتی‌ دیگۆلی‌ نوێ‌ و چەندین پارت و ڕێکخراوی دیکە چالاکیی سیاسی دەکەن.

یاسای بنەرەتیی کۆماری‌ پێنجەمی‌ فەرەنسا لەڕێگەی‌ ڕاپرسی گشتیەوە لە ڕێکەوتی‌ ٢٨ی‌ سێپتامبەرەوە لە ساڵی‌ ١٩٥٨ پەسند کرا، سەرکۆمار بەپێی‌ دەستوور ھەر ٥ ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێت، پەرلەمانیش لەدوو ئەنجومەن واتا "ئەنجومەنی‌ پیران" لە ٣٣١ کەس کە هەر ٣ ساڵ جارێک و "کۆمەڵەی‌ نیشتیمانی‌"لە ٥٥٧ کەس پێکدێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە