هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە مەریوان ژمارەیەك هاووڵاتییان دەستبەسەر كرد

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە مەریوان ژمارەیەك هاووڵاتییان دەستبەسەر كردئاژانسی كوردپا: لە ئەنجامی شەڕ و تێكهەڵچوونی خەڵكی گوندی "ئەسراو"ی شاری مەریوان، لەگەڵ هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە بریندار و دەستبەسەر كران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی كوردپا، ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی خاكەلێوە، پاش شەڕ و تێكهەڵچوونی خەڵكی گوندی "ئەسراو"ی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەگەڵ گاردی تایبەتی حكوومەت، ژمارەیەك هاووڵاتیی خەڵكی ئەو گوندە دەستبەسەر كران.

شوناسی بەشێك لە دەستبەسەركراوەكان بریتییە لە: "جەماڵ مەحموودی، ڕزگار ئەحمەدی، سیروان ئەحمەدی، ئەحمەد ئەمین، مووسای حاجی تۆفیق، سیروان عزیزی، ئەمیر ئەحمەدی، نەعمەت كۆنەپۆشی".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لە نێو دەستبەسەركراوەكاندا ژنێكی تەمەن سەرەوەی ٦٠ ساڵ بە ناوی"خەدیجە شەریفی"بەرچاو دەكەوێت.

هەواڵی نێردراو بۆ ئاژانسی كوردپا باس لەوە دەكات كە مووسا محەمەدی، سیروان عەزیزی، ئەمیر ئەحمدی و نێعمەت كۆنەپۆشی ئازاد تا كاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە ئازاد نەكراون.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە، چوار هاووڵاتیی خەڵكی گوندی ئەسراو بە ناوەكانی ئیسمایل عەزیزی، مەحموود ڕەشیدی، عەلی مەحموودی و خێزانی بریندار كراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چارەنووسی دەستبەسەركراوەكان ناڕوونە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەكانی گاردی تایبەت هیرشیان كردۆتە سەر ڕیش سپیەكی خەڵكی گوندەكە بەناوی "شێخ محەممەد كۆنەپۆشی" و بە باتۆم لێیان داوە.

هەروەها ئەو هێزانە لە گازی فرمێسكڕیژ بۆ بڵاوە پێكردنی هاووڵاتییان كەڵكیان وەرگرتووە.

نارەزایەتییەكانی خەڵكی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە شارەوانیی شاری مەریوان بڕیاری دا كە دۆڵی "سماقان" وەك شۆێنی نوێ بۆ زبڵ و پاشماوەكانی مەریوان و سەوڵاوا دیاری بكات.

لینکی پێوەندیدار:
هێزە ئیتلاعاتییەکان ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنییان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرد
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/١٠ - ٣٠-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری بەردەوامە

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک