شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوەئاژانسی كوردپا: پێشنوێژی شاری هەرسین ڕایگەیاندووە كە: "خەڵكی ئەم شارە هێشتا گیرۆدەی ئاوی پیسن و ئەم گرفتە گوشاری بۆ خەڵك هێناوە".

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، باقری، پێشنوێژی شاری هەرسین لە پارێزگای كرماشان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەكان و تیكنۆلۆژیی زانیارییەكان ڕایگەیاندووە كە: "كاتێك باران دەبارێت، ئاوی ئەم شارە پیس دەبێت و خەڵكی هەرسین ناچارن ئاوی پیس بخۆنەوە و ئەم گرفتە گوشاری بۆ خەڵك هێناوە".

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی خەڵكی هەرسین گوتی: "ئامارەكان باس لەوە دەكەن كە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا تاكوو ئێستا زیاتر لە ٦هەزار كەس لە شاری هەرسین كۆچیان كردووە، واتە لە هەر ساڵدا ١٢٠٠ كەس لەم شارە بەرەو شارەكانی دیكە كۆچیان كردووە و ئەمەش جێێ مەترسییە".

ناوبراو هەروەها سەربارەت بە بێكاری لەم شارە گوتی:"زیاتر لە ٧هەزار كەس بەفەرمی لەم شارەدا بێكارن".

ئەم ئامارە كە پێشنوێژی هەرسین باسیان لێ دەكات لە كاتێكدایە كە چەندین كارگە لە بەشی پێترۆشیمی، پۆلیمێر، ئوورە و ئامونیاك و كارگەی پۆڵا لەم شارەدا چالاكی دەكەن.

هەرسین لە ٤٥ كیلومێتریی باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشان هەڵكەوتووە و لە دوو بەشی ناوەندی و بێستوون و چوار دێهێستان پێك هاتووە.

خەڵكی هەرسین بە شێوەزاری لەكی قسە دەكەن و گڵێم و فەرشی ئەم شارە لە ئاستی جیهانیدا ناوبانگی دەركردووە، بەڵام خەڵكی ئەو شارە سەرەڕای ئەم باسانە بە تەواوی پەراوێز خراون و بەرپرسانی حكوومەتی ئێران بۆ چارەسەربوونی گرفتەكانی ئەم شارە تا ئیستا هیچ هەڵوێستێكیان نەگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو