هاووڵاتیی بریندار بووی ڕووداوی تەقینەوەی مین چاوێکی لەدەست دا

١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - ١٩:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتیی بریندار بووی ڕووداوی تەقینەوەی مین چاوێکی لەدەست دائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕووی دا، چاوێکی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، حەسەن مام ڕەسووڵی، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی"مەزرا" سەر بە شاری سەردەشت، کە بە هۆی تەقینەوەیی مینێک بریندار ببوو، چاوێکی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادرا لەو باریەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و بوو بە هۆی کەمئەندام بوونی ناوبراو.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا کەرەستە و تەقینەوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لەو ناوچەیەدا بەجێماوە و ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵە لە کاتی دروست کردنی دیواری حەوشەی ماڵەکەیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

حەسەن مام ڕەسووڵی بە هۆی قورسی برینەکەیەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ گوازتراوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ٦ میلیۆن هێکتار لە زەوییەکانی ئێران ئالوودەی مینە و بە پێی ئامارەکان، زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێران بوونی هەیە و کە لەو نێوانەدا پاریزگاکانی، ئیلام، کوردستان، کرماشان و ورمێ بە هۆی ئەمنیەتیی بوون و هەروەها سنووری بوونی ئەو ناوچانە، زۆرترین مینە چێنراوەکانی تێدایە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا(٩٥)ی هەتاوی، ٥٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەیی مین کوژراو و بریندار و ٩ کەس لەوانە منداڵ بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو