ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بووئاژانسی کوردپا: ژنێکی کرێکار لە کاتی کار کردندا تووشی رووداوی کار هات و بەو هۆیەوە قامکەکانی دەستی چەپی ئەو ژنە کوردە قرتا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێکی کامیارانی لە شوێنی کارەکەی لە کارگەی نایلۆن سازی ئەو شارەدا تووشی ڕووداوی کار دەبێت.

شوناسی ئەو ژنە کرێکارە بە ناوی "فەرزانە ناوخاسی" خەڵکی گوندی "کاشتەر" سەر بە شاری کامیاران ڕاگەیەنراوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، ئەو ژنە کرێکارە لە کاتی کار کردن دا، قامکەکانی لە نێو دەزگای نایلۆنسازیدا گیر دەکات و قامکەکانی دەستی چەپی دەقرتێت.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوی دا، ئەمە شەشەمین کرێکاری کوردە کە تووشی ڕووداوی کار دەبێت.

پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە کاتی بەستنی داربەستی فلزیدا بەربووە و گیانی لەدەستدا.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە بە ناوی "ب.ع" تەمەن ٣٠ ساڵ ڕاگەیەندرا بوو.

ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمێنی کار بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان و ئێران قوربانی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/١٠ - ٣٠-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری بەردەوامە

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک