زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوەئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد بڕییەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لقی دوو دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەر زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی"بەشیر پیر ماوانە" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەوە بڵاوی کردەوە کە؛ ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بەشیر پیر ماوانە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەتی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دا لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزراوەتەوە.
]
ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە بە تۆمەتی هەولدان دژی تەناهی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراوە.

دادگایی کردنی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی"دادوەر شەیخلوو" بەڕێوەچووە و ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوە حوکمەکەیان پێ ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ساڵی ڕابردوودا، ٥٦٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە ئەمنیەتی_ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، کە لە کۆی ئەو ڕێژەیە بۆ ١١٩ هاووڵاتیی کورد حوکمی زیندان بڕدراوەتەوە.

پێشتر شیرین عێبادی لە وتووێژێک لەگەڵ ڕاگەیەنەکاندا گوتبووی کە؛ "دۆخی دەزگای دادوەری ڕوونە و ساڵەهایە سەربەخۆیی لەدەست داوە و بووەتە لقێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکان."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/١٠ - ٣٠-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری بەردەوامە

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک