بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٦/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاندئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان و وەدەستهێنانی پاروویەک نان ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوە کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەربەریانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد لە گەردەنەی "تەتە" هەڵکەوتوو لە نێوان شاری مەریوان و پاوە بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا.

نەزیر ئەدراک
هەواڵنیری کوردپا شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "نەزیر ئەدراک" تەمەن ٢٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو لاوە تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری مەریوان بووە کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕووی پیشەی کۆڵبەری کردبوو.

هەنوکە تەرمەی ئەو کۆڵبەر لاوە لە ساردخانەی شاری مەریوان دایە.

کۆڵبەری، بە پیشەی ناڕاستەوخۆی بەشێک لە هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان بەئەژمار دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو