کوژراو و بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتی بە هۆی لافاوەوە

١٣٩٦/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژراو و بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتی بە هۆی لافاوەوەئاژانسی کوردپا: شەپۆڵی باران بارین لە شارەکانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خەساری گیانیی و ماڵیی زۆری بەدواوە بوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەکی دیکە.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە، بارینی باران و هەستانی لافاو لە شارە جیاجیاکانی ئێران، گیانلەدەستدانی ژمارەیک هاووڵاتیی لێ کەوتەوە.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری قەیرانەکان لە ئێران بڵاوی کردەوە، هەتا ئێستا ژمارەیەک لە گیانلەدەستداوانی ڕووداوی هەستانی زریان و لافاو لە پارێزگاکانی، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و کوردستان گەیشتووەتە ٤١ کەس و هەنووکە ٧ هاووڵاتیی دیکە بێسەروشوێنن.

ئیسمائیل نەجاڕ دەڵێت: هەتا ئیستا تەرمی ٦ هاووڵاتی لە شاری "ئازەرشەهر"ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دۆزراونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستداوەکان لەو شارەدا بە ١٨ کەس گەیشتووە.

هەروەها لە گوندی "چنار" سەر بە شاری "عەجەب شێر"، نزیکەی ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندە بێسەروشوێن ببوون کە تەرمی ١٨ کەسیان لە ئاو گیراوەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، بە هۆی بارینی باران و هەستانی لافاو لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، نزیکەی ١٠ هاووڵاتی بوونە قوربانیی ئەو ڕووداوە سروشتییە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، ناوی ئەو هاووڵاتییانەی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە وێنەوە بڵاوکردەوە.

هەروەها بەشێک لە ئاواییەکانی شاری نەغدە وەکوو "دوورگە_سەرپردێ و ئادی" بە هۆی هەستانی لافاو و زریانەوە بە تەواوی چۆڵ کراون.

بەڕێوبەری گشتی ڕێگاوبانەکان (ڕاهداری)ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ٢٥٠ میلیارد ڕیاڵ خەسارەت بەر ڕیگاوبانی شارەکانی شنۆ و پیرانشار کەوتووە و بەشی کشت و کاڵیش ١٥٠٠ میلیارد ڕیاڵ خەساری بەرکەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان ئامارێکی ورد و دروستیان لە مەڕ خەسارە گیانی و ماڵییەکان نەدرکاندووە و شیمانەی ئەوە دەکرێت کە قوربانییەکان زیاتر لەو ئامارە بن لە بڵاوکراونەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو