کوژران و بریندار بوونی چوار کوڵبەری دیکە لە شاری سەردەشت

١٣٩٦/٠١/٢٦ - ١٥-٠٤-٢٠١٧ - ٢٣:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژران و بریندار بوونی چوار کوڵبەری دیکە لە شاری سەردەشتئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە شاری سەردەشت چەند کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەردەشت، لانیکەم چوار کۆڵبەر کوژران و بریندارن بوون.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری شەردەشت شوناسی یەکێک لە کۆڵبەرانی کوژراوی "ئەحمەد مام قادری" خەڵکی گوندی"دۆڵەبێ" ڕاگەیاندووە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاویە، ئەو ڕووداوە لە ناوچەی"هۆدەران"ی شاری سەردەشت روویداوە.

ئەو سەرچاویە ئەوەشی هەروەها خستەڕوو، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیزن نادەن بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەن.

هەروەها، گاردی وێژەی هێزەکانی ڕیژیم هێنراونەتە ئەو ناوچەیە و لە چەکی قورس وەک تیربار دژی خەڵک کەڵکیان وەرگرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی و خەڵک و کۆڵبەران درێژەی هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو