کرێکارێکی سەقزی بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٦/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارێکی سەقزی بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دائاژانسی کوردپا: بە هۆی بەربوونەوە لە کاتی بەستنی داربەست کرێکاری کورد خەڵکی شاری سەقز کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە کاتی بەستنی داربەستی فلزیدا بەربووە.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە بە ناوی "ب.ع" تەمەن ٣٠ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

ئەو کرێکارە کوردە لە نهۆمی پێنجم، لە کاتی کارکردندا لە شەقامی ئینقلابی ئەو شارە بەربووە و گیانی لە دەست دا.

هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگای ئە کڕیکارە سەقزیە بە هۆی زۆری برینەکانی جەستەیەوە لەو باریەوە بێ ئاکام بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوە، لە شاری گێڵانی غەرب لە پارێزگای کرماشان، جووتیارێکی تەمەن ٤٠ ساڵە بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەگیان لە دەستدانی ئەم کرێکارە کوردە، لە سێ حەوتووی ڕابردوودا، ئەمە پێنجەمین کرێکاری کوردە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیانه لە دەست دەدەن.

توێژینەوەکان نیشان دەدات کە ساڵانە نزیک بە ٢٠ هەزار کەس لە ئێراندا قوربانیی ڕووداوی کار دەبن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/١٠ - ٣٠-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری بەردەوامە

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک