کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

١٣٩٦/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی سەقز، کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە پێکرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: کاتژمیر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەقز تەقەیان لە ماشینی دوو کاسبکاری کورد کرد و لە ئاکامدا یەکێک لەو کاسبکارانە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز شوناسی ئەو کاسبکارە کوردەی بە ناوی"عەتا حوسێنی" خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ڕووداوە لە سەر پردی "مام سێوەدین"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز ڕوویداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو؛ تەرمی عەتا حوسێنی هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری بانە ڕاگیراوە.

هەروەها ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کۆڵبەر بە ناوی"ڕزگار" خەڵکی گوندی کۆڵەسە"ی شاری سەردەشت لە ئەنجامی دەستڕێژ و تەقەی هێزە حکوومەتییەکان بە سەختی بریندار بوو.

سەرەڕای بەردەوامبوونی ڕەوتی کوژرانی کۆڵبەران بەدەستی هێزە نیزامییەکان و مەحکووم کرانی ئەو کردەوەیەی هێزە نیزامییەکان لەلایەن ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، لایەنە پەیونەدیدارەکانی هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندووە و زۆرجاریش ناوەند و بەرپرسانی نیزامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڕیاری تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران دەردەکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو