ئێران/ سەرێکی تەڵاق دەگاتەوە دەوڵەت

١٣٩٦/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٤:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێران/ سەرێکی تەڵاق دەگاتەوە دەوڵەتئاژانسی کوردپا: لە شەوڕۆژێکدا، ١٦٠ حاڵەتی جیابوونەوە لە نووسینگەکانی وڵات تۆمار دەکرێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لە ١٢ ساڵ لەمەوبەرەوە یاسای ئاسانکاریی هاوسەرگیری لە بێ‌ئاسۆیی‌دا هێشتووەتەوە.

بەرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی مەجلیس وێڕای دانی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: لەهەر ٩ خۆلەکدا، جیابوونەوەیەک (طلاق) لە وڵاتدا ڕوو دەدات.

وتەکانی سەلمان خودادادی هەروەها لەبەرگرەوەی ئەو خاڵەشە کە؛ دەوڵەت "تەنیا بە جێبەجێ کردنی چەند بڕگە"، یاسای ئاسانکاریی هاوسەرگیریی لە ساڵی ١٣٨٤وە ڕاگرتووە.

ئەو نوێنەرەی مەجلیس لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە؛ بانکەکان لە پێدانی ئاسانکاریی هاوسەرگیری دەستی دەستی بە خەڵک دەکەن و هەربۆیەش هاوژینەکان لە وەرگرتنی ئەو "قەرز"ە پەشیمان دەبنەوە.

خودادادی سەبارەت بە کەمخایەنیی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە ٥ تا ٧ ساڵەوە بۆ ٣ تا ٥ ساڵ، تەنیا "بەداخبوون و نیگەرانیی" خۆی دەربڕی.

لەئێستادا زیاتر لە دوو میلیۆن و حەوسەد هەزار ژن لە ئێراندا، سەرپەرستیی بنەماڵەکانیان لەئەستۆیە.

پێشتریش سەرچاوە فەرمییەکان ڕایانگەیاندبوو کە؛ لەپێش ساڵی ١٣٩٤ لە هەر پێنج هاوسەرگیری، یەکیان دەگاتە جیابوونەوە، بەڵام لە ساڵی ٩٤دا ئەو ڕێژەیە لە ٤.٤ هاوسەرگیری یەکیان بە جیابوونەوە کۆتایی هاتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو