لێبووردنی نێونەتەوەیی: ٥٥%ی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران بەرێوەدەچێت

١٣٩٦/٠١/٢٢ - ١١-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لێبووردنی نێونەتەوەیی: ٥٥%ی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران بەرێوەدەچێتئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ئاماری ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە؛ بەبێ لە بەرچاوگرتنی وڵاتی چین، ٥٥% ی ڕێژەی ئێعدامەکان لە جیهان لە وڵاتی ئێران بەرێوەدەچێت.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە، ٥٦٧ حاڵەتی ئێعدام لە ساڵی ٢٠١٦ زایینی‌دا لە ئێران تۆمار کراوە.

ئەو ڕێکخراوەیە لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە، لانیکەم ٣٣ حاڵەتی ئێعدامی تۆمار کراو لە ساڵی ٢٠١٦ زایینی، لە بەرچاوی خەڵکدا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لانیکەم دوو کەسی تاوانبار کە لە مێرمنداڵیدا تووشی تاوان بوون، لە سێدارەدانیان بەپێچەوانەی ڕێککەوتننامە و بەڵێننامە نێونەتەوەیەکان بووە.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ئێعدامی ٨ ژن لە ساڵی ٢٠١٦ زایینیدا لە ئێران کراوە.

شیارا سێن جۆرجیۆ، لە ڕاوێژکارانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی گوتی: مەترسییەکان بۆ چوونە سەری حاڵەتی "شاردنەوەی" ئاماری ئێعدامەکان لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بوونی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، ئێران پاش چین بە دووهەمین وڵات لە بواری ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی خۆی بە هەژمار دێت.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە لایەن پارێزەرێکی ئینگلیسییەوە بە ناوی"پیتێر بێننسۆن" لە ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە شاری لەندەن دامەزراوە و ئامانجی ئەو ڕێکخراوەیە دادکۆکی کردنە لە مافی مرۆڤ بەو جۆرەیکە لە ڕاگەیەنراوی مافی مرۆڤی جیهانی و ستاندارە نێونەتەوەییەکانی دیکەدا هاتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/١٠ - ٣٠-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری بەردەوامە

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک