ڕووداوی کار لە کوردستان گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری لێ‌کەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕووداوی کار لە کوردستان گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری لێ‌کەوتەوەئاژانسی کوردپا: گازگرتوویی و بەربوونەوە لە بەرزایی، هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی کڕیکاری کورد بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە کرێکارەکانی کێڵگەی پەلەوەری گوندی "شێخ عەتار"ی شاری مەریوان، بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو کڕێکارە تەمەن ٣٩ ساڵە، "جەمیل مورادی" کوڕی "ئەحمەد" ڕاگەیەنراوە.

ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا ئاماژە بەوە دەکات کە؛ ئەو کڕیکارە کوردە خێزاندارە و لە کۆتاییەکانی حەوتووی رابردوو، لە کاتی پشکنینی کەرەستە گەرمکەرەوەگانی کێڵگەی پەلەوەر تووشی ڕووداوی گازگرتوویی بووە.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی ڕەشەمە، کرێکارێکی کورد، خاوەنی بڕوانامەی گرافیک لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە خەڵکی شاری دێهلۆران بووە و لە کاتی کارکردندا، لەنهۆمی شەشەمەوە بەربووەتەوە.

ئەوکرێکارە تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە و خاوەنی بڕوانامەی گرافیک و چەند ڕشتەیکی دیکەی هونەری بووە.

لە ساڵی ڕابردوودا(١٣٩٤)ی هەتاوی، هەزار و ٤٩٤ کەس بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە