کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بووئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری "دێهلۆران" سەر بە پارێزگای ئیلام، لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ٢٨ی ڕەشەمە، کرێکارێکی کورد، خاوەنی بڕوانامەی گرافیک لە کاتی کار کردن لە بینایەکدا، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە، ئەو کڕێکارە کوردە لە کاتی ڕەنگ کردنی دیواری دیوی دەرەوەی باڵاخانەیەک، بە هۆکاری ناڕوون بەردەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردستان فردا"، ئەو کرێکارە کوردە خەڵکی شاری دێهلۆران بووە و لە کاتی کار کردندا، لە نهۆمی شەشەمەوە بەربووەتەوە.

هەر چەندە ئەو ماڵپەڕە شوناسی ئەو کرێکارە خاوەن بڕوانامەیەی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام تەمەنی بە ٣٦ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بەوتەی پزیشکی یاسایی شاری ئیلام، ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی وەستانی کوتوپڕی دڵی بووە. سەرەڕای بریندار بوون و شکاویی هێندێک لە ئەندامەکانی جەستەی، هۆکاری مردنەکەی بە لە ناکاو ڕاوەستانی دڵی دانراوە.

ئەو کرێکارە خاوەنی بڕوانامەی گرافیک و چەند ڕشتەیکی هونەری بووە، کە بە هۆی نەبوویی کار و پیشە لە بەشی گرافیکدا، لە ڕێگەی کرێکارییەوە بژیوی ژیانی دابین کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا