چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرائاژانسی کوردپا: ڕەوتی گیران و گواستنەوەی هاووڵاتییانی کورد بۆ شوێنگەلی نادیار لە بەرەبەرەی نەورۆزدا پەرەی سەندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نێوەڕاستی ئەم حەوتوویە، هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران چالاکێکی چەپی ئەو شارە بە ناوی "محەممەدڕەزا ئاهەنگەر"ـیان دەستبەسەر کردووە.

محمدرضا آهنگر
محەممەدڕەزا ئاهەنگەر
ڕاسپێردراوانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

لە ڕاپۆرتی گەیشتوودا باس لەوە کراوە کە؛ محەممەدڕەزا ئاهەنگەر خەڵکی گوندی "ئاسنگەران"ـی سەربە کامیارانە و لە بیاڤی ژینگەپارێزیشدا چالاکیی هەبووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئاسنگەر بۆ دۆخی گشتیی محەممەدڕەزا، بەڵام لە هۆکاری گیرانی کوڕەکەیان و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ساسان بابایی
ساسان بابایی
لە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانیشدا ئاماژە بە ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەی کامیارانی بەناوی "ساسان بابایی" کراوە کە لە ١٨ی ڕەشەمەی ئەو ساڵدا دەستبەسەر و تاکوو ئێستا لە ژێر لێپرسینەوەی هێزی ئەمنیی حکوومتی ئیسلامیی ئێراندایە.

لەو بەستێنەشدا، چوار کەسی دیکەش لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە ورمێ، سەقز و پیرانشار دەستبەسەر کراون کە شوناسیان پێشتر لە لایەن هەواڵدەریی کوردپا ڕاگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە